شارپرێس
باڵیۆزی ئێران لە عێراق
رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، سندوقی دەنگدان لە پارێزگاکانی بەغدا،
هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسرە دادەنرێت و هیواخوازە، هاوڵاتیانی ئێرانی
دانیشتوی عێراق بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری بکەن.
محەمەد کازم ئال سادق،
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاند، لە خولی 13ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
ئێران، هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی عێراق 20 هەزار دەنگیان پێکدەهێنا، هیوادارین هەڵبژاردنی
ئەمجارەش لە وڵاتەکە و دەرەوەشی بەرێوەبچێت، لە ناویاندا عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەردانیکەرانێکی
زۆری ئێرانی لە عێراق بونیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمەکانی عەرەفی و جەژنی
قوربان و غەدیر، ئومێدەوارن ئەو سەردانیکەرانە بە جۆش و خرۆشەوە لەسەر سندوقەکانی
دەنگدانیش ئامادە بن.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ هەڵبژاردنی
خولی 14ی سەرۆکایەتی ئێران، سندوقی دەنگدان لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف
و بەسرە ئامادە دەبێت.
وابڕیارە کۆتایی ئەم
مانگە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى ئێران بەڕێوەبچێت، بۆ هەڵبژاردنەکە پێنج کەس خۆیان
کاندید کردووە.