شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕووباری خەلان بیاو سنوری قەزای خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەشتیارێکی باکووری کوردستان خنکا و تەرمەکەشی دۆزرایەوە. "
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە شارپرێسی راگەیاند: " پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە ، لەبوونی ڕووداوێکی خنکان لە ڕووباری خەلان بیاوی سنوری قەزای خەلیفان و گەشتیارێک خنکا و تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، لە ماوەیەکی کەمدا تەرمەکەی دۆزرایەوە ."
کاروانن میرودەلی ئەوەشی راگەیاند: " گەشتیارەکە تەمەنی 46 ساڵە ، بە ڕەگەز تورکە و بەمەستی گەشت و سەیران ڕووی لە سنورەکە کردبوو،بەڵام دوای ئەوەی کەوتە ناو ڕووبار خنکاوە و تەرمەکەەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە."