مەترسییەکی گەورەی زۆر کاتبەسەربردن لەبەردەم شاشە ئاشکرا دەبێت

تەندروستی

30/08/2024‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه



توێژینەوەیەکی نوێ چەند دەیەیەک درێژەی هەیە، ئەوە پیشان دەدات کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە بیستەکاندایە و ماوەیەکی زۆر سەیری شاشەکانی مۆبایل و تەلەفزیۆن دەکەن، لە داهاتوودا تەندرووستیی دڵیان خراپتر دەبێت. بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، کەمکردنەوەی ئەم خووە لە سەرەتای تەمەندا دەبێتە هۆی سوودی بەرجەستەی تەندرووستیی.

توێژینەوەکە کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا بەدواداچوونی بۆ 4 هەزار گەنجی کردووە، دەرکەوتووە زیادبوونی کات بەسەر بردن لەسەر شاشە، لەنێویاندا تەلەفزیۆن، پەیوەندیی بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکەوە هەیە.

 بۆ نموونە هەر کاتژمێرێکی زیادە کە کەسێک ڕۆژانە لە تەمەنی ناوەڕاستدا بۆ سەیرکردنی تەلەفزیۆن و مۆبایل بەسەری دەبات، ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشییەکانی تاجیی دڵ بە ڕێژەی 55% و جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی 58% و نەخۆشییەکانی دڵ بە گشتیی بە ڕێژەی 32% زیاد دەکات.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم دۆزینەوانە دەریدەخەن کە کاتی سەیرکردنی شاشە لە گەنجیدا ڕەنگە نەخشێک بۆ خووەکانی کاتبەسەر بردن لەسەر شاشە بۆ ماوەی تەمەنی گەورەیی دابنێت، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندرووستیی درێژخایەنی دڵ دەبێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی