شارپرێس:
د.موسلیم سۆنگو پزیشکی تورکی ئاشکرایکردوە، توشبوانی کۆرۆنا لەشاری ئیستانبوڵى ئەو وڵاتە کە بەدەست نیشانەکانی ئەنفلۆنزاوە دەناڵێنن ڕوی لەزیادبونکردوە، بەشێوەیەک لەهەر پێنج نەخۆشێک کە نیشانەکانی ئەنفلۆنزایان هەبوە، چوار نەخۆش پشکنینیان بۆ ڤایرۆسی کۆڤید-19 پۆزەتیڤ بوە، سەرەڕای ئەمەش زۆرێک لەتوشبوان پابەندنین بەبەستنی دەمامکەوە.
سۆنگۆ ڕونیکردوهتەوە، وەرزی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکردوە، بەتایبەتیی لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی خوێندن، کە بەشدارە لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکان لەنێو قوتابیانو پاشان گواستنەوەیان بۆ ماڵو شوێنی کار.
جەختیشیکردوهتهوه، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش واباشە لەژینگە قەرەباڵغەکاندا دەمامک بەکاربهێنرێت.
ئەو پزیشکە پێشنیازیکردوە ئەوکەسانەی بەدەست نیشانەکانی ئەنفلۆنزاوە دەناڵێنن، وەکو ئاو لەلوت هاتنو ئازاری قورگ، دەمامک بەکاربهێننو سەردانی دامەزراوە تەندروستییەکان بکەن بۆ پشکنین.
دەشڵێت:"کاریگەرییە کوشندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بەقۆناغی یەکەمی بڵاوبونەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکە بۆ کەسانی بەساڵاچوو ئەوکەسانەشی کە بەدەست لاوازی سیستەمی بەرگریی یان نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن".
و: ئاکۆ ئاڵی