پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمریكا هۆشداریی دایە ئێران كە باجێك دەدات لەبەرامبەر پاڵپشتیكردنی حوسییەكان لە یەمەن.
هێگسێس لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی "پەیام بۆ ئێران: ئێمە پشتیوانی كوشندەتان بۆ حوسییەكان دەبینین. ئێمە بە تەواوی دەزانین ئێوە چی دەكەن. ئێوە بە تەواوی باش دەزانن كە سوپای ئەمریكا توانای چی هەیە، و ئاگادارتان كراوەتەوە".
هەروەها دەڵێت "باجەكەی لە كات و شوێنێكدا دەدەن كە ئێمە بە دڵی خۆمان هەڵیبژێرین".