ترەمپ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕاسپاردنی مارک ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت ڕاگەیاند، دوای ئەوەی مایک واڵتزی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بڕیاری دوورخستنەوەی مایک والتز لە پۆستەکەی دوای ئەوە هات کە دەستی هەبووە لە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییە سەربازییەکان.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لەکارلادراوی وڵاتەکەی کاندید دەکات بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزی داهاتووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

دوورخستنەوەی مایک واڵتز لە کاتێکدایە کە ئەندامانی ئیدارەی ئەمریکا ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری لەسەر هێرشە سەربازییەکان و بە هەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکدا بڵاوی دەکەنەوە.

والتز یەکەم بەرپرسی پلە باڵا دەبێت کە لە خولی دووەمی دۆناڵد ترەمپ پۆستەکەی جێبهێڵێت.