فوئاد حوسێن هۆشداری لە شكستهێنانی گفتوگۆكانی ئەمریكا و ئێران دا

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوز، هۆشداریی دا لە مەترسی شكستی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران.

فوئاد حوسێن رایگەیاند، ئەگەر دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران شكست بهێنن، ئەوا  بۆ ناوچەكە مەترسیدار دەبێت.

 ئاماژەی بەوەشدا كە گفتوگۆیەكی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریكادا هەیە‌و بەم زووانە خولێكی نوێی گفتوگۆ ئەنجامدەدرێت.