رێبەری دروزەكانی سوریا بۆ پاراستنیان داوای دەستوەردانی دەرەكی دەكەن

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 573 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕێبەری ڕۆحی كۆمەڵگەی دروزەكان لە سویدا لە باشووری سوریا، داوای پاراستنی نێودەوڵەتی كرد و ئەوەشی بە "مافێكی ڕەوا بۆ گەلێك كە بەهۆی كۆمەڵكوژییەكانەوە لەناوچووە" دەزانێت.

 وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند كە داوای پاراستنی نێودەوڵەتی لە لایەن "گرووپەكانی دەرەوەی یاسا كە لە كردەوەی توندوتیژی لە سوریا تێوەگلاون" ناشەرعییە و بە تەواوی قبوڵ ناكرێت، ئەمەش لە لایەن ئەو لایەنانەوە دێت كە "لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای سوریا كاردەكەن".

رێبەری دروزەكان لە بەیاننامەیەكدا داوای "دەستێوەردانی خێرا و ڕاستەوخۆی هێزە نێودەوڵەتییەكانی بۆ پاراستنی ئاشتی دوای شەڕە خوێناوییەكانی جەرامانە و ئەشرەفیە سەحنایا" كرد.

شارەكانی جەرامانا و ئەشرەفیە سەحنایا كە زۆرینەیان لە دروزەكان پێكهاتوون، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی پێكدادانی سەختی نێوان چەكدارانی سەر بە حكومەتی نوێ و چەكدارانی دروزەكان بوو.