ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کێڵگەیەکی لە سویدا لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا کردە ئامانج و چەکدارانی ئەحمەد شەرعی بۆردوومان کردووەو سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری کەناڵی سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند کە هێرشەکە کێڵگەیەکی ڕۆژئاوای شاری سویدای کردۆتە ئامانج، پێدەچێت لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت کە بەسەر شارەکەدا فڕیوە.
میدیاکانی سوریا دەڵێن، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو شارەدا فڕیوە، دەنگی تەقینەوەیەکیان لە سویدا بیستووە.