ئیسرائیل لە دەریای ناوەڕاست كەشتییەكی گوێزەرەوەی هاوكاری بۆ غەززەی بۆردومان كرد

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ هەینی كەشتییەك كە هاوكارییی بۆ كەرتی غەززە دەگواستەوە، لە كەناراوەكانی ماڵتا لە دەریای ناوەڕاست هێرشی كرایە سەر.

حكومەتی ماڵتا لە بەیاننامەیەكدا پشتڕاستی كردەوە كە سەرجەم سەرنشینانی كەشتییەكە سەلامەتن، بەڵام كەشتییەكە ئاگری تێبەربووە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "12 ئەندامی تیمی كەشتییەكە و چوار سەرنشینی دیكە لەناو كەشتییەكەدا بوون و هیچ بریندارێك نەبووە".

ڕێكخراوێكی ناحكومی نێودەوڵەتیی خاوەندارێتی كەشتییەكەی دەكرد، ڕایگەیاند، كەشتییەك كە هاوكاری مرۆیی و چالاكوانانی هەڵگرتبوو، كە بەرەو غەززە دەڕۆیشت، لە كاتی گەشتكردندا لە سنوورە ئاوە نێودەوڵەتییەكانی ماڵتا لەدەریای ناوەڕاست، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلەوە هێرشی كرایە سەر.