لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی لانی كەم 12 بەندكراو بریتی لە یەك بەندكراوی سیاسی گیلەك، پێنج بەندكراوی بەلووچ و یەك بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی وەكیل ئابادی مەشهەد، قزڵحیساری كەرەج و سپیداری ئەهواز جێبەجێ كراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای جێبەجێكردنی سزای سێدارەی موحسین لەنگەرنشین، بەندكراوی سیاسی خەڵكی نۆشەهر، لانی كەم سێ بەندكراوی دیكە لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج لەسێدارە دراون.
سزای سێدارەی ئەسغەر وەتەن پەرەست هاووڵاتیی توركی خەڵكی تەورێز كە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و حەمید فازلی، هاووڵاتیی خەڵكی تاران كە چوار ساڵ پێشتر و عیماد ئەحمەدی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی كرماشان و دانیشتووی تاران كە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر كرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو جێبەجێ كراوە.
هاوكات لە بەندیخانەی وەكیل ئابادی مەشهەد سزای سێدارەی لانی كەم شەش بەندكراو بریتی لە 4 بەندكراوی بەلووچ، كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر كرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو جێبەجێ كراوە.