بانكی ناوەندی دوو هەزار دۆلار بەنرخی فەڕمی دەداتە حاجیان

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بانكی ناوەندیی عێراق بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە حاجیانی ئەمساڵ ‌و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
 
بانكی ناوەندی عێراق بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە حاجیانی ئەمساڵ ‌و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و  100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێتە ئەو كەسانە .
 
عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پێدانی 2000 دۆلار بە نرخی فەرمی حاجیانی هەرێمی كوردستانش دەگرێتەوە و دەبێت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان هەماهەنگییان لەگەڵ بكەن و ناوی حاجیانیان بۆ بنێرن.