حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع چەكداری چیچانی بە بەرپرسی ئەمنی گوندە عەولەوییەكان دادەمەزرێنێت

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ پشتڕاستی كردەوە كە چەكدارانی بیانی نا سووری وەك بەرپرسی ئەمنی لە گوندی ئەلرەقامەی سەر بە پارێزگای حومس كە زۆرینەی عەلەوییەكانن دامەزرێندراون، ئەمەش ترس و نیگەرانی لای دانیشتوانەكەی لێكەوتەوە.

بە وتەی یەكێك لە دانیشتووانی گوندەكە، "چەكدارانی بیانی چیچانی هێنراونەتە ناوچەكە، ئەمەش ترسی خەڵكی گوندەكەی لە پێشێلكارییەكانی دژی عەلەوییەكان دروستكردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم چەكدارانی پێشوو و خۆبەخشەكانی ناو ڕیزەكانی دەزگای هەواڵگریی سوریای سەر بە ڕژێمی ئەسەد، كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی پێشێلكاری و كۆمەڵكوژی دژی سورییەكان، لە دوای كەوتنی ئەسەدەوە گوندەكەیان بەجێهێشتووە، لە ترسی دەستگیركردن و لێپێچینەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە هێزەكانی ئاسایشی گشتی ڕۆژی چوارشەممە هەڵمەتێكیان بۆ سەر گوندی ئەلڕەقامە لە ڕۆژهەڵاتی حومس ئەنجامدا و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی مەدەنی ئەو گوندە دەستگیركران.