میدیاکانی ئێران گیان لەدەستدانی فەرماندەیەکی باڵایان ڕاگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، عەلی شادمانی فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی سوپای پاسداران گیانی لەدەست داوە دوای ئەوەی لەهێرشەکانی ئیسرائیل برینداربوو.

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناوەندی فەرماندەیی سوپای پاسداران هەڕەشەی "وەڵامدانەوەی توند"ی بۆ کوشتنی ناوبراو کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە 17ی حوزەیران ڕایگەیاند، عەلی شادمانی کوشتووە، کە بە سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران و فەرماندەیەکی باڵای سەربازی وەسفی کردبوو.
ئ.ه