شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، "ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر وێرانبونى وێستگه‌ى فۆردۆى ئێرانى"، ده‌ڵێت، "دواى هێرشه‌كه، سیخوڕه‌كانى مۆساد چونه‌ته وێستگه‌كه‌و دڵنیاییانداوه كه به‌ته‌واوه‌تى وێرانبوه".
دۆناڵد تره‌مپ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ مارك ڕوته سكرتێرى گشتیى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، نیگه‌رانیى خۆى له‌وه ده‌ربڕی هه‌ندێك له‌ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان گومان له‌ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆسه‌ر وێستگه‌كانى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزو فۆردۆو ئه‌سفه‌هان ده‌كه‌ن.
تره‌مپ بۆ پاڵپشتى قسه‌كانى وتى، "دواى هێرشه‌كه سیخوڕانى مۆسادى ئیسرائیل چونه‌ته وێستگه‌كه‌و دڵنیاییانداوه كه به‌ته‌واوى وێرانبوه".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى وت، "ئه‌گه‌ر ئێران بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان، جارێكى تر هێرشیانده‌كه‌ینه‌سه‌ر، ئێران تا ماوه‌یه‌كى زۆر ناتوانێ بۆمب دروستبكات، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانى ئێمه نه‌بوایه، ئه‌وا ئێران نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر گفتوگۆ".