شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەپەراوێزی لوتکەی ناتۆ لەگەڵ مارک ڕوتە سکرتێری گشتیی هاوپەیمانی ناتۆ کۆبوەوە، لهو كۆبونهوهیهدا ترهمپ ههڕهشهى لهئێران كردو ڕایگهیاند، "دهست بۆ چهكى ئهتۆمیى ببهیتهوه، هێرشت دهكهینهوهسهر".
ترەمپ ڕایگهیاند، "ئاگربەستی ئیسرائیلو ئێران زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، هێزەکانی ئیسرائیل دوێنێ گەڕانەوە وڵاتەکەیان، بۆ ئەمەش زۆر شانازییان پێوەدەکەم، هەرچەندە ویستییان سەرپێچی لەئاگربەستەکە بکەن، بەڵام پێم وتن بگەڕێنەوەو ئەوانیش گەڕانەوە".
لەبارەی ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، لەبەرنامەی ئەتۆمی بەردەوامدەبن ترهمپ وتى:"نازانم ئەگەر وای وتبێت، بەڵام دەمەوێت بیڵێم کە پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێت کۆتا شت بێت کە بیری لێبکەنەوە، چونکە ئێمە ڕێگەنادین ئەوکارە ڕوبدات، ئەگەر دەست بەپیتاندنی یۆرانیۆمیش بکەن ئەوە دوبارە هێرشیاندەکەینەوەسەر".
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، "ئێمە لەڕوی سەربازییەوە سەرکەتوبوین، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردودا بەبەردەوام لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیدابوینە، ئەوان بەئاگربەستێکی یەکسان ڕازیبونە".
ئهوهشى وت:"ناکرێت دوای ئەوەی ئەو هەموو شتەیان بەسەرهات دوبارە بیر لەدروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بکەنەوە، چونکە ئێمە ڕێگەیان پێنادەین، هاوکات لەهێرشەکەشدا هەموو شتێکمان وێرانکرد، بۆیە دڵنییام بۆ ماوەیەکی درێژ بۆمبی ئەتۆمی دروستناکەن، ئەوان دەتوانن لەڕێگەی بازرگانییەوە، پەرە بەوڵاتەکەیان بدەنەوە، چونکە نەوتێکی زۆریان هەیەو کەسانی زیرەکییان هەیە".
