شارپرێس:
له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دڵشاد میرانی‌و عوسمان گوڵپی دوو مامۆستای ناڕازییان دەستگیرکردوه‌و تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره، مامۆستایانى ناڕازیش هۆشداریده‌ده‌ن‌و داواى ئاشكراكردنى چاره‌نوسیان ده‌كه‌ن.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو مامۆستا ناڕازییه‌لەکاتێکدایە بڕیاربوو، سبەینێ پێنجشه‌ممه مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی ناڕازیی دژی دواکەوتنی موچەکانیان خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام لیژنه‌ى ئه‌منیى سلێمانى دوێنێ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و داوایكرد ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجامنه‌درێت به‌هۆكارى نه‌گونجاوى كاته‌كه‌ى.
عادل حەسەن ئەندامى دەستەى مامۆستایانى ناڕازى تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "کاتژمێر 12ی شەوى ڕابردوو، ئاسایشی سلێمانی ناردویانە بەدواى مامۆستا عوسمان گوڵپی ئەندامى ئەنجومەنى ناڕازیى بەناوی ئەوەی چەند پرسیارێکی لێدەکەن، بەڵام تائێستا ئازادییان نەکردوەو نەگەڕاوەتەوە".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەم دەستگیرکردنە لەچوارچێوەی ڕێگرییەکانی دەسەڵاتدارانی سلێمانییە، بۆ ڕێگریی لەخۆپیشاندانی سبەینێ پێنجشه‌ممه".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، هه‌ر شەوى ڕابردوو، دڵشاد میرانى ئەندامى دەستەى مامۆستایانى ناڕازیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى سلێمانییەوە دەستگیرکراوەو تائێستا ئازاد نه‌كراوه.
دوێنێ سێشه‌ممه لیژنەی ئەمنیی سلێمانی لەبارەى خۆپیشاندانەکەى پێنجشه‌ممه‌وه ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو داوا لەمامۆستا، فەرمانبەرو موچەخۆران دەکات خۆپیشاندان نەکەن، چونکە دۆخەکە هەستیارە.
