شارپرێس:
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رچیتان كردوه په‌له‌بكه‌ن له‌كۆكردنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى‌و نا نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى لێ بده‌ن"، ده‌شڵێت:"حكومه‌تى عێراق وه‌ك مردوو حساب بۆ كورد ده‌كات".
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانى ڕایگه‌یاند، "ئێستا كورد وه‌ك مردو له‌عێراق حسابى بۆ ده‌كرێت، له 2014وه خه‌ڵكى هه‌رێم‌و خودى كوردستانیش له‌به‌رنامه‌و كارى حكومه‌تى عێراقدا سڕاونه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان مردبن‌و نه‌مابن له‌لاى حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، ئه‌وان زۆر ڕاشكاوانه ئێمه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیان ئیزنداوه‌و چیتر ئێمه‌یان ناوێت".
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان په‌یامێكى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد‌و ڕایگه‌یاند، "داوایه‌كى به‌په‌له‌م له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، چیتر چاوه‌ڕێى به‌غدا مه‌بن، داواتان لێده‌كه‌م هه‌رچى زوه داهاتى نه‌وتى‌و نا نه‌وتی هه‌رێم كۆبكه‌نه‌وه‌و موچه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى لێ بده‌ن".
به‌ته‌نزه‌وه وتى:"ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى كاسه‌ى دراوسێ بێت، به‌بێ شێو سه‌ره‌نێته‌وه، هیوادارم خه‌ڵك چیتر چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌بن كه به‌غدا به‌هاوارمانه‌وه بێت‌و ژیان‌و قووتى ڕۆژانه‌مان بدات‌و دابینى بكات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "عێراق له‌ساڵى 2014وه كورد به‌عێراقى نازانێت، بۆیه دوباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه، كورد له‌هیچ كوێیه‌كى عێراقدا نییه، كورد وه‌ك مردوو له‌عێراق سه‌یر ده‌كرێت‌و حسابیشى بۆ ده‌كرێت".
