هەسەدە وەڵامی دیمەشقی دایەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1982 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی سوریای لەبارەی هێرشی سەر کڵێساکەی دیمەشق دایەوە کە گوایە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە لەکەمپی هۆڵدا بوون.

 ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی دیمەشق بانگەشەی كردووە گوایە، ئەو دوو خۆکوژە تیرۆریستەی هێرشیان کردووەتە سەر کڵێسای مار ئیلیاس لە کەمپی هۆل لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا هاتوون و، سوری نەبوون.

هەسەدە دەشڵێت، ئەو زانیاریانە هیچ بنەمایەكی راستی نییە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە هیچ کەسێک کەمپی هۆڵی جێنەهێشتووە جگە لەوانەی لەسەر خواستی دیمەشق بووەو سوری بوونٚ و ئەو عێراقیانەشی بەبڕیاری بەغدا گەڕاونەتەوە.

هەسەدە ڕونیشیکردەوە لەکەمپی هۆڵدا ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە، نەک تیرۆریستی بیانی.
ئ.ه