شارپرێس:
ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرایکرد، گروپێکی هێزی کۆماندۆز لە نێوخۆی ئێران لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان دوو وڵاتدا چالاکیان کردووە.
ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند سەرکەوتنەکان لە سایەی هێزی ئاسمانی و هێزی کۆماندۆز بەدەست هاتووە.
ڕوونیشیکردەوە "ئەم هێزانە بە نهێنی لەناو خاکی ئێراندا چالاکییان دەکرد، ئەمەش ڕێگەی بە ئازادیی تەواوەتی چالاکیی ئۆپەراسیۆنەکان دەدا".
زامیر ئاماژەی بەوەدا ئەوە یەکەم ڕاگەیاندنی بەشداریکردنی سەربازانی ئیسرائیلە لە شەڕی سەر خاکی ئێران.
ئ.ه