شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، لیستی موچەی مانگی تەمموزى ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ كردوه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، لیستی موچەی مانگی تەمموز (مانگى 7)ی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هه‌رێمه‌وه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌مانگى ئاب (مانگى 8)دان‌و تائێستا موچه‌ى مانگى حوزه‌یران (مانگى 6)یان وه‌رنه‌گرتوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش تائێستا دیارینه‌كراوه.