شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی غەززە گیانلەدەستدانی شەش كەسی دیكەی بەهۆی برسێتی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، گیانلەدەستدانی شەش كەسی دیكە بەهۆی برسێتی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تۆماركراون.
راشیگەیاند، تا ئێستا بەهۆی برسێتییەوە ١٧٥ كەس كە ٩٣ كەسیان منداڵن، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە .
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە هۆشداریشی داوە لەوەی كەمیی سووتەمەنی، خزمەتگوزاری نەخۆشخانەكان پەكدەخات و پزیشكان ناچار دەكات تەنها چارەسەری نەخۆشانی سەخت و بریندار بكەن.
ئ.ه