شارپرێس:
هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە شەهیدبوونی پێنج ئەندامی لە هێرشێكی تیرۆرستانی داعشدا لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، پێنج لە ئەندامانیان لە كاتی هێرشی داعش بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون.
ئەوە لەكاتێكدایە لە ناوچەی دێرحافر لە سنوری پارێزگای حەلەب شەوی رابردوو شەڕ و پێكدادان لەنێوان هەسەدە و ژمارەیەك گروپی چەكداری سەر بە ئەحمەد شەرع و توركیا روویداوە و حكومەتی سوریا و هەسەدە یەكتریان بە دەستپێكردنی هێرشەكان تۆمەتبار كرد.
هەسەدە رایگەیاندووە گرووپەكانی سەر بە دیمەشق هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەكانی هەسەدە و ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.