پێگەی عالەم جەدید-ی عێراقی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای بۆردومانکردنی دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆردوومانەکانیئیسرائیل دەگەنە عێراق.
پێگەکە دەشڵێت: دوای بۆردومانکردنی قەتەر دەرکەوت ئیسرائیل حساببۆ هیچ هێڵێکی سور ناکات تەنانەت ئەگەر لەگەڵ وڵاتێکی هاوپەیمانی ئەمریکاشدا بێت. هەربۆیە ئێستا عێراق لەبازنەیهێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلدایە.
داواش لە بەرپرسانی باڵای بەغداد دەکات ، تا زووە بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکدا بچنەوە و داوا بکەن، واشنتۆن عێراق لەو زریانەی بەڕێوەیە بپارێزێتئیسر
ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشبکاتە سەر هەر وڵاتێک تەنانەت ئەگەر بەلێدوانێکی توندیش دژی تەلئەبیب بوەستێتەوە، عێراقیش کە لەلایەن گروپە شیعەکانەوەپاڵپشتی حەماس دەکەن و زۆر جار لە عێراقەوە درۆن ئاڕاستەی شاری ئایلات کراوە، لەچاوەڕوانیی تۆڵەی ئیسرائیلدان
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، هەر بە تەنها حەماس نا، بەڵکوحوسیەکانیش لە بازنەی بە ئامانجگرتندان، چونکە ئەوانیش لە عێراق بنکە و بارەگایان هەیە.