شارپرێس:
ئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریا دواى گهیشتنى بهئهمریكا لەیەکەم لێدوانیدا لهو وڵاته ڕایگەیاند، "زیانەکان لەسەرتاسەری هەموو کەرتەکاندا لهوڵاتهكهمدا بەرچاونو پێویستمان بەیەکگرتویی گەلو پلانی تۆکمە هەیە بۆ بونیادنانەوەی ئەو سوریایەی کە لەدەستچوە".
شەرع لەدیداری لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵگەی سوریا لەئەمریکا جەختی لەسەر پێویستی یەکگرتویی نەتەوەیی کردەوە، وێڕای جیاوازییەکان.
وتیشی، "سوریا توانای ئەوەی هەیە جارێکی دیکە ببێتە بوکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی جیهانیش چاودێریی ڕوداوەکانی سوریا دەکەنو دەرفەتێک دەدەنە سوریبهكان بۆئەوەی خۆیان بسەلمێنن، سەرەڕای سەختییەکانی ڕێگهکە".
لهوبارهیهوه ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، شەرع بەسەردانێکی مێژویی گەیشتوەتە نیویۆرک، ئەمەش یەکەم بەشداریکردنی سەرۆکێکی سوریایە لەکۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەدوای ساڵی 1967وە.