فەڕەنسا دانی بەدەوڵەتی فەلەستیندا نا

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

لەکۆنگرەی چارەسەری دوو دەوڵەت لەنەتەوە یەکگرتووەکان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دانپێدانانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەلەستین ڕاگەیاند دوای بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پورتوگال.

ئیمانوێڵ ماکرۆن وتی: من ڕایدەگەیەنم کە فەرەنسا لە ئەمڕۆوە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، داننان بە دەوڵەتی فەلەستین تاکە چارەسەرە بۆ ئاشتی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵێنی دوو دەوڵەت دەبێت جێبەجێ بکرێت، یاساش دەبێت بەسەر هێزدا زاڵ بێت.

ئەم کۆنگرەیە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پورتوگال بە فەرمی دەوڵەتی فەلەستینیان ناساند، هەنگاوێک کە ئیسرائیلی تووڕە کرد.

 بڕیارە لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا چەندین وڵاتی دیکە بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن.

ئامانجی کۆنگرەکە دووپاتکردنەوەی کۆدەنگی نێودەوڵەتییە لەسەر یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانەی کێشەی فەلستین و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت.
ئ.ه

بەپەلە