شارپرێس:
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردودا لانیکەم هەزار و دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەدوای شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، لەسێدارەدان لە ئێران بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ زیادی کردووە.
ئەو ئامارە لە دوو دەیەی ڕابردودا بێ وێنەیە و هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
بەپێی ئامارەکان، لە کۆی هەزار و دوو بەندکراو کە لەسێدارە دراون، ٢٩ کەسیان ژن و منداڵێکیشیان لەنێودایە.
هەروەها شەست و سێ بەندکراو بە نهێنی لەسێدارە دراون بەبێ ئەوەی مافی چاوپێکەوتنی کۆتاییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبێت و تەنها ٥٣ لە کۆی لەسێدارەدراوەکان واتە ٥٪ لە میدیاکانی دەوڵەتدا بڵاوکراونەتەوە.
ئ.ه