شارپرێس:
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، ئەمڕۆ دوشەممە ڕێككەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم واژۆدەكرێتو سبەینێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر پرسی موچە دەدات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی فیدراڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر پرسی نەوت گەیشتونەتە ڕێككەوتن و ئەمڕۆ گرێبەستی سێقۆڵی نێوانیان واژۆ دەكرێت.
وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، بەواژۆكردنی گرێبەستە سێقۆڵییەكە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت و بەغدا دەبێت لەنزیكترین كاتدا موچە ڕەوانە بكات".
بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، لەبارەی داهاتی نانەوتیشەوە، ئەنجومەنی دەوڵەت ڕاسپاردەی خۆی رادەستی سودانی كردوەو بڕیارە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كەسبەی سێشەممە ئەنجامدەدرێت تاوتوێبكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، گرفتی گەورەی بەردەم ناردنی پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، نەوت و داهاتی نانەوتییە، كە بەهۆیەوە موچەخۆران تائێستا موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتوە.