چەکدارانی حکومەتی سوریا هێرشیانکردەسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەحەلەب لە بەیاننامەیەک سەبارەت بە هێرشکردنە سەر یەکێک لە خاڵەکانیان لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی مافی بەرگریکردن لەخۆمان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلول، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هێرشێکی گروپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری بۆ سەر یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکانمان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تێکشکاند.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، هێزەکانمان ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی هەوڵی هێرشەکە بوونەتەوە، کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی گروپە هێرشبەرەکان برینداربوون، ئەمە جگە لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە.

دەشڵێن، ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پابەندبوونی بەردەوامی خۆمان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ڕوبەڕوبوونەوەی هەموو ئەو هەوڵانە دووپات دەکەینەوە کە مەترسی لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکەن.
ئ.ه

بەپەلە