شارپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لەکۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت بەسەرپەرشتی فەڕەنسا و سعودییە ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل هەوڵی ناچارکردنی فەلەستینییەکان بۆ کۆچکردن لە کەرتی غەززە دەدات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەیە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین مەحاڵ بکات.
دەشڵێت، ئیسرائیل هەوڵدەدات چارەسەری دوو دەوڵەت لەنێوبەرێت.
ئ.ه