شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌فه‌رمى ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس وتى، "به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌كه گۆڕاوه‌و پرسى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى دوێنێ‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان ده‌بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌به‌غداوه ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌رچى دوێنێ به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌و هیچ ته‌وه‌رێك دیارینه‌كرابوو بۆ باسكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا، به‌ڵام دواى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى دوێنێى هه‌ولێر، یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌وه ده‌بێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "دوێنێ سودانى به‌وه‌فده‌كه‌ى عێراق‌و هه‌رێمیشى ڕاگه‌یاندبوو، هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه ئاشكرانه‌كه‌ن‌و ئه‌مڕۆ بۆخۆى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یان دواى كۆبونه‌وه‌كه به‌فه‌رمى ڕایده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره له‌به‌غداوه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، لەسەر ڕێککەوتنەکەو ڕەشنوسەکەی ئەنجومەنی دەوڵەتیش، بڕیار لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.
هه‌ربۆیه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆى به‌گرنگ‌و یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ موچەخۆران ناوبرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ حكومه‌ت میکانیزمی چۆنیەتی ناردنی موچە بۆ مانگەکانی داهاتوو ئاشكراده‌كات".
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش باسیان له‌وه‌كردوه، تورکیا ئاگادارکراوەتەوە لەوەی عێراق لەچەند ڕۆژی داهاتودا دەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە، چونکە بەشێکی ڕێککەوتنەکە پەیوەندیی بەتورکیاوە هەیە، هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەی نەوت لەسنوری عێراق تاوەکو زاخۆ تەواو بوەو تێستی بۆرییەکان کراوەو هیچ گرفتێکی نییە.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه باسده‌كرێت گوایه سه‌ره‌تا یان ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئایا ئه‌مه كێشه بۆ موچه‌ى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستناكات، سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد، "دواکەوتنی هەناردەی نەوت بۆ ئەم چەند ڕۆژە، گرفت لەبەردەم ناردنی موچە دروستناکات، چونکە تاوەکو تورکیاش وەڵامی عێراق دەداتەوە لەبارەی ئامادەبوونی وەرگرتنی نەوت، چەند ڕۆژێک دەخایەنێت".
