شارپرێس:
كۆبونەوەی سێقۆڵی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكورو بەرپرسانی هەولێرو بەغدا کۆتاییهات‌و ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆکرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "سودانى به‌شانده‌كه‌ى وتوه، هیچ زانیارییه‌ك به‌میدیاكان نه‌ده‌ن‌و ئه‌و بابه‌ته خۆى ئاشكرایده‌كات".
سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکور ئاشكرایكردوه، کەمێک پێش ئێستا لەهەولێر، ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم‌و کۆمپانیای نەوتی باکورو کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆکراوه.
ڕاشیگەیاندوه، محەممەد شیاع سودانی، ئەندامانی شاندەکەی ڕاسپاردوە کە وردەکاریی‌و دەقی ڕێککەوتنەکە ئاشکرانەکەن‌و نەیدەن بەمیدیاکان، تا خۆی ئاشکرایدەکات.
به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێم دەستپێدەکاتەوە.