شارپرێس:
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) هۆشدارییه‌كى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره ئاگادارده‌كاته‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ماوه‌ى نۆ مانگدا داعش 153 هێرشی لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاماده‌یبوو، ئه‌سەر داود وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) چه‌ند زانیاریه‌كى مه‌ترسیدارى له‌باره‌ى كرده‌وه‌كانى داعشه‌وه ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا لەساڵی 2011وه بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى ئەمنیی دروستبوه، كرده‌وه‌ى ڕێکخراوە توندڕەوەکانیش بەسه‌رۆكایه‌تى داعش، فراوانتربون، له‌وكاته‌وه تائێستا داعش بوه‌ته هەڕەشەیەکی جیهانیی".
وته‌بێژه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "به‌هاوكاریى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌سه‌ده سەرکردایەتی یەکێک لەئاڵۆزترین شەڕەکانی جیهانى كردوه لەدژی تیرۆر، هەر لەشەڕی کۆبانییەوە کە خاڵی وەرچەرخانی پێکهێناو دواتریش ئازادکردنی ڕەققەی پایتەختی بەناو خەلافەتەوە، تا شەڕی باغۆز کە دوا قەڵای تیرۆرەو دواتر ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دێرەزۆرو حەسەکەو ناوچەکانی دیکەی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "شەڕڤانانى هه‌سه‌ده ئیرادەیەکی بەهێزو توانایه‌كى به‌رزى تێكشكاندنى داعشیان هه‌یه‌و ئێستاش توانیومانه ڕێكخراوه‌كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه، به‌ڵام شانه نوستوه‌كانیان جوڵه‌یه‌كى فراوانیان ده‌ستپێكردوه‌و له‌شێوه‌ى گروپ گروپ خۆیان ڕێكخستوه‌ته‌وه‌و په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده ده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شى وت، "سەرەڕای ئەو زیانە قورسانەی بەریکەوتوە، داعش بەردەوامە لەهەوڵدان بۆ خۆڕێکخستنەوەی، ئه‌ویش بەکەڵکوەرگرتن لەو ئاژاوەگێڕییەی کە لەزۆرێک لەناوچەکانی سوریادا بونى هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه، به‌ڵام به‌هاوكاریى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، له‌هه‌ر كوێیه‌ك جوڵه‌ى داعش بونى هه‌بێت، ئێمه ئۆپه‌راسیۆنى تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ین".
وته‌بێژه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "لەماوەی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەدیمەشق واته له‌مانگى 12ى ساڵى ڕابردوه‌وه تائێستا، داعش 153 هێرشیان لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، ڕێژەکەش ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ خۆڕێکخستنەوەو فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه".
له‌هۆشدارییه‌كیشدا بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، وته‌بێژى هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "له‌مساڵدا جوڵه‌ى گروپى تیرۆریستى داعش، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره له‌ناوچه‌كه‌دا پێویست به‌وه‌ده‌كات، ڕێوشوێنه‌كان زیاتر توندوتۆڵ بكرێن".
پیلانێكى مه‌ترسیدارى له‌باره‌ى جوڵه‌ى داعشه‌وه ئاشكراكرد‌و وتى، "لەماوەی 10 مانگی ڕابردودا بەهەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و بەپاڵپشتی شه‌ڕڤانان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی مەیدانی‌و پێشوەختەمان ئەنجامدا، کە بوە هۆی هەڵوەشاندنەوەی شانەکان‌و دەستگیرکردنی دەیان تۆمەتبارو پوچەڵکردنەوەی دەیان پیلانی هێرشکردن".
نه‌یشارده‌وه، له‌ماوه‌ى 10 مانگى ڕابردوداو به‌هۆى په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانه‌وه، 30 شه‌ڕڤان شه‌هیدبونه‌و 12ى دیكه‌ش بریندارن‌و شه‌ش هاوڵاتى سڤیلیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
