شارپرێس:
به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیار له‌ناردنى موچه‌ى مانگى هه‌شتى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌دات‌و له‌ماوه‌ى كه‌متر له24 كاتژمێرى داهاتوش هه‌رێم 120 ملیاره‌كه ڕه‌وانه ده‌كات.
هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سودانی لەپەراوێزی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سێ له‌وه‌زیره كورده‌كانى كابینه‌كه‌ى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداو به‌زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی پێدان، ئەمەش لەکاتێکدایە پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەکارنامەی کۆبونەوەی ئه‌مڕۆدا نییە، بەڵام وه‌كو وه‌زیرێكى كابینه‌كه‌ى سوداى وتویه‌تى، ئەو بابەتە گرفت نییەو هاوشێوەی جارەکانی ڕابردوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حكومه‌تى عێراق كۆبونه‌وه‌ى ئاساییى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات، له‌وباره‌یه‌وه بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وتویه‌تى، "سودانی بەڵێنی ناردنی موچەی هه‌رێمى بۆ مانگى هه‌شت داوە، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ بەڵێنەکەی بکاتە بڕیار‌و لەماوه‌ى دوو بۆ سێ ڕۆژى داهاتودا پارەى موچه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تى، "لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە، هه‌رچى زوه، بڕى 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێرێت‌و چاوه‌ڕوانى به‌غدا نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌كرا، هیچ نامێنێته‌وه‌و جۆرێك له‌نیه‌ت پاكى بۆ پرۆسه‌كه نیشانده‌دات".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "نه‌ك ته‌نها بۆ مانگى هه‌شت، به‌ڵكو بۆ مانگى 9ش بڕى 120 ملیار دینار ئامادەیە، هه‌ركات له‌به‌غداوه بڕیاری خەرجکردنی موچە بدرێت، بەچەند کاتژمێرێک دەتوانین پارە بەکاش بەلقی هەولێری بانكی ناوەندی بدەین".
