شارپرێس:
حوسام ئەستەل سەرکردەی میلیشیایەک کە لەناوچەی خان یونس دژی بزوتنەوەی حەماس شەڕ دەکات، ڕایگەیاندوە، هێزەکانیان سەرەڕای ئاگربەستی غەززە، بەردەوامدەبن لەشەڕکردن دژی ئەو بزوتنەوەیە.
ئەستەل بەڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"ی وتوه، "دژی حەماس دەجەنگین تا لەناویان دەبەین، ئێمە لێرەینو ناڕۆین".
هەروەک وتویەتی:"ئەگەر حەماس بەڕاستی بونی هەبوایەو ئەگەر دەسەڵاتی هەبوایە، ئەوا چەکدارەکانیان بەجلوبەرگی مەدەنیو ماسکەوە دەرنەدەچون"، بەئاماژەدان بەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوەو تێیدا چەکدارانی حەماس لەسەر شەقامەکان دەردەکەون.
ئەستەل ڕایگەیاند، "ئەوان ترساون 5 یان 10 کەسیان لەیەک شوێندا دەرچونو وێنەی خۆیان گرتوە، تەنها بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە بونیان هەیە، بۆچی؟ چونکە کۆتاییانهاتوەو خۆیان دەزانن".
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بۆ ڕۆژنامەنوسانی نارد، ئەلئەستەل دوپاتیکردوهتەوە، ئەو دەنگۆیانەی حەماس لەسەر کوژرانی چەکدارانی ئەو میلیشیایەی کە دژی شەڕدەکەن، ناڕاستن.
ئەستەل داوای لەدانیشتوانی غەززە کردوە کە دژی حەماس بوەستنەوەو جەختیشیکردوهتەوە، حەماسی دوەم بونی نابێت.