شارپرێس:
بەدواداچونێکی
بنکۆڵکاریی ئاشکرایکردوە، ڕژێمی پێشوی سوریا (به‌شار ئه‌سه‌د) بۆ ماوەی دوساڵ پرۆسەیەکی
نهێنی بۆ گواستنەوەی تەرمی هەزاران کەس لەیەکێک لەگەورەترین گۆرستانەکانی سوریا بۆ
شوێنێکی نهێنی ئەنجامداوە، کە ئەو شوێنە زیاتر لەیەک کاتژمێر لەبیابانە دورەدەستەکانەوە
دور بوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز
لەو به‌دواداچونه‌یه‌دا ئاشكرایكردوه، سوپای سوریا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد كارێكى
ئاشكرانه‌كراوى كردوه، ئه‌ویش پیلانی هەڵدانه‌وه‌ى گۆڕە بەکۆمەڵەکەی شارۆچکەی ئەلقوتەیفەو
دروستکردنی دوەم گۆڕی بەکۆمەڵی گەورە لەبیابانی دومەیردا بوه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت،
بۆ دیاریکردنی شوێنی گۆڕستانەکە لەدومەیرداو به‌بەڵگەکردنی پرۆسه بەرفراوانەکە،
قسەی لەگەڵ 13 سه‌رچاوه‌ى جیاوازكردوه کە زانیاریی وردیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوه‌و
وتویانه، "ئه‌وكاره دوساڵى ویستوه تاوه‌كو جێبه‌جێكراوه‌و ده‌یان هه‌زار
ته‌رم گوازراونه‌ته‌وه بۆ بیابان".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش
ئاشكرابوه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامیدا، له‌به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانى
ده‌زگاى هه‌واڵگریى وڵاته‌كه‌ى ناوى لێناوه (پرۆسه‌ى گواستنەوەی زەوی)و لەساڵی
2019 تاوه‌كو 2021 بەردەوامبوه، ئامانجیش له‌و پرۆسه‌یه، پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی
ڕژێمی ئەسەد بوه، چونكه ته‌واوى ڕوفاتى ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌وكه‌سانه‌بون
كه له‌لایه‌ن شه‌بیحه‌و جه‌لاده‌كانى ئه‌سه‌ده‌وه كۆمه‌ڵكوژكرابون.
له‌ئێستادا
حكومه‌تى نوێى سوریا ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه كردوه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ى به‌شێك
له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام وه‌كو باسده‌كرێت، ناسینه‌وه‌یان
ساڵانێكى زۆرى ده‌وێت.
