پاره‌یه‌كى زه‌به‌لاحى پێده‌درێت.. به‌غدا بڕیاریداوه‌ 140 تانكى زۆر پێشكه‌وتوو بكڕێت

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6144 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد، عێراق پلانی هەیە گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ کۆریای باشور واژوبکات، بەبەهای نزیکەی شه‌ش ملیارو 500 ملیۆن دۆلار، ئاشكرابوه‌، به‌غدا نیازى ژماره‌یه‌كى زۆر تانكى هه‌یه‌.


پێگەی دیفێنس نیوزی تایبەتمەند بەهەواڵە سەربازییەکان ئاشکرایکردوە، عێراق دەیەوێت نزیکەی 250 تانکی جۆری "K2 بلاک پانتەر" (K2 Black Panther) کە لەلایەن کۆمپانیای هیوندای ڕۆتێم (Hyundai Rotem) بەرهەمدەهێنرێت، بکڕێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئامانج لەو هەنگاوە یەکخستنی تانکەکانی سوپای عێراقەو جێگرتنەوەی تانکە کۆنەکان وەک (M1A1 ئەبرامز) و (T-90S) و (T-72).

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، وه‌فدێكى باڵای سەربازیی عێراق بەمزوانە سەردانی کۆریای باشور ده‌كات بۆ ئاگاداربون لەدامەزراوەکانی بەرهەمهێنان‌و مەشق‌و ڕاهێنان پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ فەرمییەکان.

ئەو گرێبەستە، کە بەهای نزیکەی نۆ ترلیۆن وۆنی کۆری دەبێت، بەیەکێک لەگەورەترین گرێبەستەکانی تانک لەمێژوی عێراق دادەنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری کۆتایی گرێبەستەکە بەند دەبێت بەهەڵسەنگاندنی توانای بەرهەمهێنان، ئاستی کارکردنی لەمەیدان‌و خشتەی کاتی گەیاندنی دوای سەردانە پشکنینییەکە.