ڕێكاره‌كانى ناردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت له‌به‌غدا ته‌واوكرا

لە میدیاکانەوە

26/10/2025‌ 4199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێكاره‌كانى خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت له‌به‌غداوه‌ ته‌واوكراو میدیاى نزیك له‌پارتیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت، "بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی موچە کردوە".


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "ڕێکارەکانی جەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆران لەناو وەزارەتی دارایی عێراق تەواوکران‌و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریش واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی موچە کردوەو ڕەوانەی بەشی (مەدفوعات) کراوەو لەوێوە دەچێتە بانکی ناوەندیی عێراق".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئێستا پرسی موچە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ‌و بانکی ناوەندیی عێراقدایەو ئەگەر بانکی ناوەندیی پارەی پێویستی لەبەردەستدابێت هەر ئەمڕۆ کارەکان تەواو دەکرێن‌و تەمویلی موچەی مانگی هەشت دەکرێت".

لەلایەکی دیکەوه‌ سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندوه‌، "لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی هەشت دەکەین".

 پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بەخەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی کوردستان.