شارپرێس:
نوسەررێکی تورکی نزیک لەپارتی دەسەڵات لەڕۆژنامەی "حوڕیەت"دا بابەتێکی بڵاوکردوه‌تەوەو ده‌ڵێت، "ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوتری هه‌ده‌په نزیکە"، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى-ش وتویه‌تى، "ئازادکردنی ده‌میرتاش خێر‌و موباره‌ک ده‌بێت".
عه‌بدولقادر سێلڤی که‌سێکی نزیک له‌بازنه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌نكه‌ره،ڕایگه‌یاندوه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا، خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ده‌رکردنی لێدوانی ئه‌رێنی ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، دوای ئه‌وه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا (ECHR) تانه‌ی تورکیای دژ بەدەمیرتاش ڕه‌تکرده‌وه.
سێلڤی له وتاره‌که‌یدا له‌ڕۆژنامه‌ی "حورییه‌ت" ڕونیکردوه‌ته‌وه، ئازادکردنی ده‌میرتاش نزیکه، ئاماژه‌ی به‌لێدوانه‌کانی یه‌ڵماز تونچ وه‌زیری داد، کردوه که چوارچێوه‌ی یاسایی دۆسیه‌که‌ی ڕونکردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دوپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ پابه‌ندبونی ده‌وڵه‌ت به‌بڕیاره‌کانی دادگا.
سێلڤی ئه‌وه‌شی گواستوه‌ته‌وه که ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆکی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په) که به‌توندوتیژییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر کورد ناسراوه، هه‌ڵوێستێکی جێگه‌ی سه‌رنجی ده‌ربڕیوه کاتێک وتویه‌تی، "ئازادکردنی ده‌میرتاش خێر‌و موباره‌ک ده‌بێت".
باخچه‌لى لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئازادکردنی دەمیرتاش باسی لەوەکردوە، پێیوایه ئازادکردنه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان به‌تیرۆرو به‌هێزکردنی سه‌قامگیریی ناوخۆ.
