نەتەوە یەكگرتوەكان داوایەك لەخەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق دەڵێت، لەپێناوی پەیڕەوکردنی مافی دەستوریی لەناردنی کەسی شایستە بۆ پەرلەمانی عێراق، پیویستە خەڵک بەشێوەیەکی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.


محەمەد حەسان، نێردەی یونامی بەغدا لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، داوای بەڕێوەچونیەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەلایەنەكان دەكەین و دەڵێت، عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بەتوانا بەڕێوەی ببات کە بتوانێت خواستەکانی گەل بە دی بهێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی یانزەی یانزە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕیوەبچێت.