یەكێتی بەفەرمی پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدی مەسیحییەكان لەدهۆك ڕاگەیاند...سەرجەم كاندیدەكانی دەكشێنێتەوە

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەسەردانێكیدا بۆ دهۆك لەگەڵ كادران و كاندیدانی حزبەكەی  كۆبووەوەو ڕایگەیاند پێویستە بەهەمومانەوە كاندیدی مەسیحییەكان سەربخەين، هاوكات میدیای حزبەكەش وێنەكانی بڵاوكردەوە.


ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، سەردانی پارێزگای دهۆكی كردو جەختی لەسەرخستنی كاندیدی مەسیحییەكان لەسنورەكە كردەوە.

هاوكات، دوای بەدوای ئەوەش میدیای حزبەكە چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كەبەشێك لەكاندیدان و كادیرانی یەكێتی ئاماژەیان بەوەداوە كەبەڵێنیان بەقوباد تاڵەبانی داوە هەموو كار بكەن بۆ سەرخستنی كاندیدی كۆتای مەسیحییەكان لەو پارێزگایە بەشێوەیەك دەنگی هەموو یەكێتی بۆ ئەو كاندیدە بڕوات.

ئەمە لەكاتێكدایە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆكی لیستی یەكێتی لەپارێزگای دهۆك  كشانەوەی خۆی لەحزبەكەی ڕاگەیاندو پەیوەندی كرد بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوەو وتی،" داوامان لێكراوە دەنگ بەكەس نەدەن لە كاندیدەكانی یەكێتی و دەنگ بە ڕەیان كلدانی كاندیدی مەسیحیەكان لەپارێزگای دهۆك بدەين".