پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر ئاماژەی بەوەکرد،" دەستخۆشیی لە سەرۆک ترەمپ دەکەین بۆ دیاریکردنی مارک ساڤایا وەکو نێردەیەکی تایبەتی بۆ عێراق، ئەمە پێشهاتێکی گرنگە."

لەبارەی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر باسی لەوەکرد،" ئەو هەنگاوە جەختکردنەوەیە لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەولێر و واشنتن و نیشانەی "پەیوەندییەکی مێژووییە."