گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی توند لەنێردەکەی ترەمپ دەکەن

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمیندارى گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی توند لە مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات و دەڵێت،" ئەگەر بێدەنگى نەکەن، بەردێک دەخەینە قوڕگییەوە"
.

ئەکرەم کەعبی ئەمیندارى گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەوەی پێی دەوترێت نێردەی ترەمپ، ئەو کەسەی ناپاکی لە وڵاتەکەی خۆی کردوەو چوەتە باوەشی داگیرکەرەکانییەوە، هاتوەتەوە سوکایەتی بە سەروەریی عێراق دەکات".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەگەر نێردەکەی ترەمپ بێدەنگ نەکرێت، مقاوەمەی ئیسلامی بەردێک دەخاتە قوڕگییەوە و دەینێرێتەوە بۆلای گەورەکانی، کە کردویانە بە کۆیلە و ناپاکی لە وڵاتەکەی دەکات.

ئەمینداری بزوتنەوەی نوجەبا رەخنەی توند لەلایەنە عێراقییەکان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت،"سەرمان لە هەڵوێستی شەرمنانە و بێدەنگبون لە بەرامبەر ئەو دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق سوڕماوە ".