ئه‌مریكا داواى چى له‌عێراق كردوه‌؟ فوئاد حوسێن هه‌موشت ئاشكراده‌كات

عیراق

19/02/2026‌ 5347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: ناوەرۆكی ئەو پەیامانەی ئەمریكا گەیشتون بەئێمە ئاماژە بەسەپاندنی سزاناكەن، بەڵام كۆمەڵێك داواكاریی‌و بۆچون‌و خاڵیان هەیە، ئەو داواكارییانە لەڕێگه‌ی باڵیۆزخانەكەمانەوە لەواشنتۆن پێمانگەیشتوە.


فوئاد حسێن لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی شه‌رقیه‌ ئاشكرایكرد، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی‌و سەرۆك وەزیرانیش داوایان لەباڵیۆزی عێراق كرد بۆ ئەوەی لەواشنتۆن بەفەرمی پرسیاری هەڵوێستی ئەمریكا بكات.

ده‌شڵێت، "باڵیۆزه‌كه‌مان پەیوەندیكردوە بەوەزارەتی دەرەوەو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، ئەوانیش، داواى دوبارە ڕێكخستنەوەی بانكی ناوەندیی‌و بانكەكانی عێراقیان كردوە لەبواری داراییدا".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى وتوه‌، "خاڵێكی دیكه‌ى داواكارییه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق، پەیوەیستە بەحەشدی شەعبی‌و گروپە چەكدارەكان‌و داوایانكردوە حەشدی شەعبی تێكەڵ بەوەزارەتی بەرگریی بكرێت‌و گروپەكانیش چەكەكانیان دابنێن".