لەعێراق دابەشکردنی موچەی مانگی دوی فەرمانبەران دەستیپێکرد

عیراق

19/02/2026‌ 152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردن بە تەمویلکردنی وەزارەتەکان و لەئەمڕۆوە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستیپێکرد.


وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەست بەدابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران کراوەو دوای پێدانی ووچەی موچەخۆرانی عێراقیش، ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتودا هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی دو ڕەوانەی بەغدا بکات، پاشانیش 120 ملیار وەک داهاتی ناوخۆ رادەست دەکات.