شارپرێس:
دوای لێدوانەکانی باراک
ئۆباما لەبارەی بونەوەرە ئاسمانییەکان، سەرۆکی ئەمریکا
لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی سەرجەم دۆسیە نهێنییەکانی حکومەت
سەبارەت بە بونەوەرە ئاسمانییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال"
ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی ئەو بایەخە زۆرەی کە لەلایەن خەڵکەوە بۆ دۆسیە
نهێنییەکانی تایبەت بە بونەوەرە ئاسمانییەکان هەیە، فەرمانم بە وەزیری جەنگ،
وەزارەت و ئاژانسە پەیوەندیدارەکانی تری حکومەت کردوە، دەست بکەن بە پرۆسەی
دەستنیشانکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەندییان بە بونەوەرە
ئاسمانییەکان و ژیانی دەرەوەی زەوییەوە هەیە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئەم
بابەتانە زۆر ئاڵۆزن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێجگار سەرنجڕاکێش و گرنگن ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆ یەکەمجارە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، کار بۆ
هەڵدانەوەی پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی گەردون دەکرێت، کە دەیان
ساڵە مشتومڕی زۆری لەسەرە.