چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵوەشێنرانەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەماوەی سێ رۆژی رابردوا 10 گەشتی ئاسمانی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵوەشێنراونەتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش دەڵێت، بەهۆی نەبوینی گەشتیارەوەیە.


ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ڕایگەیاند، هۆکارى هەڵوەشانەوەى ژمارەیەک گەشتى فرۆکەخانەکەیان نەبونى گەشتیارە و لە 17ـى ئەم مانگە سەرجەم گەشتیاران ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو گەشتانە ئەنجام نادرێن.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو گەشتانەى لە فڕۆکەخانەى هەولێر هەڵوەشاونەتەوە، بریتبون لە گەشتى فڕۆکەخانەکانى، ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، ڤییەنا و دەوحە بۆ فڕۆکەخانەى هەولێر و بە پێچەوانەوەشەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە وتیشی،" تەنها 10 گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە، گەشتەکانى دیکە لە کاتى دیاریکراوى خۆیاندا بەڕێوەدەچن ".