رۆیتەرز: پلانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران قۆناغی زۆر پێشکەوتوی بڕیوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکا پلانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر ئێران ئاشکرادەکات و دەڵێت، قۆناغی زۆر پێشکەوتوی بڕیوە و گۆڕینی رژێمی ئێران یەکێکە لە ئامانجەکان.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،" بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەئامانجگرتنی تاکەکان و گۆڕینی رژێمی ئێران ئەنجامدەدرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" زانیارییە نوێیەکان دەریدەخەن کە پلانەکانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران وردن و تەنها بڕیاری ترەمپی ماوە ".

رۆیتەرز باسی لەوەشکردوە،" پێشبینی وەڵامدانەوەی ئێران دەکرێت بۆ هەر هێرشێکی سەر تاران، ئەوەش چاوەڕوانی زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئەمریکا و تەشەنەکردنی گرژییەکانی ناوچەکەی لێدەکرێت ".