شارپرێس:
ههموو جیهان باس لەقۆناغی نوێی سوریا دەکات، بهڵام ڕاپۆرتە شۆککەرەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دواى 42 ڕۆژ لهپهلاماردانى، پەردە لەسەر کۆمەڵکوژییەکی بێدەنگ لەگەڕەکی شێخ مەقسود لادەدەن، لەتێکشکاندنی شکۆی تەرمەکان بەشۆفڵو گەڵابەوە تا دەگاتە سوتاندنی خێزانەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا؛ ئەوەی لەوێ ڕودەدات تەنها ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نییە، بەڵکو هەڵمەتێکی تۆڵەستێنە کە دەیەوێت بەڕوخاندنی دیوارەکان، ڕاستییەکانو قوربانییەکانیش پێکەوە بشارێتەوە،لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی ئارامی دەکرد، گەڕەکی شێخ مەقسود لەشاری حەلەب بوە گۆڕەپانی یەکێک لەدڕندەترین هێرش لهسوریادا، ئەو شایەتحاڵە زیندوانەی لەناو جەرگەی ڕوداوەکانەوە قسەیانکردوە، باس لەوێنەگەلێک دەکەن کە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت.
دیواری شەرمەزاری.. شاردنەوەی تەرمەکان
لەتاوانێکی بێوێنەدا 42 ڕۆژ لهمهوبهر، چەکدارەکان هەستاون بەڕوخاندنی دیوارێکی کۆن بەسەر تەرمی 17 هاوڵاتی مەدەنیدا، ئەو کارە تەنها بۆ لهناوبردنیان نەبوە، بەڵکو بۆ شاردنەوەی شوێنەواری تاوانەکە بوە؛ دوای ڕوخاندنی دیوارەکە، دوبارەو بهپهله نۆژەنیانکردوەتەوە تاوەکو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لەژێر زەویدا وەک نهێنییەک بمێنێتەوە.
سوتاندنی ئۆتۆمبێلی پەنابەران
لەکاتێکدا خەڵکی سڤیل هەوڵی ڕاکردنیانداوه لەترسی گولهبارانى چهكدارهكانى دیمهشق، ئۆتۆمبێلێک كه ژمارهیهك هاوڵاتى سڤیلى تێدابوه، کراوەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی موشهكو گولهى چهكدارهكانى شهرعو سهرهنجامیش، هەموو سەرنشینەکان لەناویدا سوتاونو گیانیان لهدهستداوه، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندنی ماڵو سامانو ئۆتۆمبێلی کوردانی گەڕەکەکە.
جەستەی مرۆڤو جەبەرەی شۆفڵەکان
وهكو ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسوریا باسیكردوه، یەکێک لەدیمەنە هەرە ناخۆشەکان، بەکارهێنانی شۆفڵو گهڵابه بوە بۆ کۆکردنەوەی تەرمی شههیدهكان (چ مەدەنیو چ سەربازیی)و گواستنەوەیان بەشێوازێکی زۆر سوکایەتیپێکراو بۆ ئەو شوێنەی ناویان ناوە (مەکتەبی شەرعی)، دهشڵێت، "ئەو ڕەفتارە نەک هەر پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، بەڵکو بێڕێزییەکی تەواو بوو بەشکۆی مرۆڤ كرا".
ڕفاندن لەسهر تهختى نەخۆشخانەكان
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسوریا چیرۆکی ئەو گەنجەی کە حهوت گوللەی پێوەبوەو دایکی بەهەزار سەرکێشی گەیاندویەتیە نەخۆشخانە دهگێڕێتهوهو دهڵێت، "ئهوه نمونەیەک بوو لەبێبەزەیی، چونكه چەکدارەکانى شهرع هێرشیانکردوەتەسەر نەخۆشخانەکەو گەنجە بریندارەکەیان ڕفاندوە بۆ شوێنێکی نادیار، تائێستاش چارەنوسی دیارنییە".
ئەنجامو داواکاریی
دواى 42 ڕۆژ لهو تاوانانهى لهئهشرهفیهو شێخ مهقسودى حهلهب لهلایهن چهكدارهكانى شهرعهوه ڕویاندا، ڕێكخراوهكه جهختدهكاتهوه، "ئەو پێشێلکارییانە کە ڕەهەندی تۆڵەسەندنەوەی نەتەوەییان پێوەدیاربوو، پێویستیان بەدەستێوەردانی دەستبەجێی نێودەوڵەتی هەیە، بۆیه داوادهكهین لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ دەستپێبکات بۆ سزادانی تاوانبارانو پاراستنی ئەو مەدەنییانەی کە هێشتا لەژێر هەڕەشەی گرتنو ئەشکەنجەداندان".
ڕێکخراوەکە ڕاستەوخۆ دەسەڵاتدارانی حکومەتی دیمهشقى تۆمەتبارکردوە بەئەنجامدانی تەقەی ڕاستەوخۆ لەخهڵكى سڤیلو شاردنەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردو باڵهخانه ڕوخاوهكاندا، بۆ ئهوهش ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە جهختیكردوهتهوه، "ئەوەی لەشێخ مەقسود ڕویدا تاوانی جەنگەو ئامانجیش لێی گۆڕینی دیمۆگرافیو تۆڵەکردنەوەیە لەپێکهاتەی کورد".
لهلایهكى دیكهوه پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە 29ی کانونی دوەمی 2026دا "پێشێلکارییە شۆککەرەکانی یاسای نێودەوڵەتی"یان ئیدانەکرد، لەوانە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بەلەسێدارەدانی بێ دادگاییکردن، ئەشکەنجەدانو سوکایەتیکردن بەتەرمەکان، نەتەوەیەکگرتوەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆو شەفاف دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەو ڕێگریکردن لەگۆڕینی کێشە سیاسییەکان بۆ شەڕی نەتەوەیی.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لەڕاپۆرتێکی تایبەتدا لە ١٥ی کانونی دوەمی 2026 جەختیکردەوە، پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی تاوانەکان بکرێتو چاکسازیی لەکەرتی ئەمنیدا بکرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، "مەدەنییەکان باجی پڕوپاگەندەی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان دەدەنو داوایکرد ڕێگریی لەگرتنی هەڕەمەکیو بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بکرێت".
لەشێخ مەقسود، خاک تەنها شوێنی ژیان نییە، بەڵکو بوەتە پەناگەیەک بۆ شاردنەوەی ئەو تاوانانەی کە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنن، لەوێ، دیوارەکان بۆ پاراستنی مرۆڤ بونیادنانرێن، بەڵکو دروستدهكرێنهوه بۆ ئهوهى ببنە کێلی گۆڕی ئەو 17 مەدەنییەی کە بێدەنگ لەژێر داروپەردەدا نێژران؛ چیرۆکێک کە تێیدا جەستەی مرۆڤ بەشۆفڵ کۆدەکرێتەوەو بریندارەکانیش لەناو جێگەی نەخۆشخانەدا بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەڕفێندرێن.
