فەرماندەکانی ئاسایشی حەسەکە و وەزیری ناوخۆ لە دیمەشق کۆبونەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا، وەزیری ناوخۆی سوریا و فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە لە دیمەشق کۆبونەوە.

کەناڵی ڕۆناهی تیڤی بڵاویکردەوە، مەروان عەلی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سیامەند عەفرین جێگری فەرماندەی ئاسایشی حەسەکە لەکۆبونەوەکەدا بەشداربون و باس لە چەندین دۆسییەی گرنگی ئەمنی ناوچەکە کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو کۆبونەوەیەدا چوار فەرماندەی ژن لە هێزەکانی ئاسایش بەشداربون، کە ئەمەش نیشانەی پاراستنی پێگەی ژنانە لە ناوەندە بڕیارە ئەمنییەکاندا، تەنانەت لە قۆناغی گۆڕانکارییە نوێیەکانیشدا.

ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی سیاسی دێت کە ئامانج لێی گەیشتنە بە فۆرمێکی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیریی پارێزگای حەسەکە و ناوچەکانی تری ڕۆژئاوای کوردستان.